سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژنێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕزگاری دەبێت

فۆتۆ: 
2019-07-10

16705 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکەی ڤیدیۆیدا ئافرەتێک کاتێک هەوڵدەدات بە ماتۆڕسکیلەکەی پێش ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گەورە بکەوێت دەیکات بەژێرەوە، بەڵام ئافرەتەکە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاری دەبێت.

ماڵپەڕی ئەلیازا ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا سەرنشینی ئۆتۆمبیلێکی تر وێنەی ئەو دیمەنەی گرتووە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئافرەتەکە پێش بارهەڵگرەکە دەکەوێت بەڵام شۆفێری بارهەڵگرەکە بەسەریدا دەڕوات و دەیکاتە ژێرەوە.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە ئۆتۆمبێلە گەورەکە ناوەستێت لە ڕۆشتنی خۆی بەردەوامە، بەڵام ئافرەتەکە لە دوای ئۆتۆمبێلەکەوە دەردەکەوێت بەبێ ئەوەی هیچی لێهاتبێت و بە سەلامەتی لەو ڕووداوە ڕزگاری دەبێت.