سەردێڕ:

ئاسیاسێڵ پرۆژەیەک لەگەڵ کۆمپانیاى نۆکیا ئامادەدەکات

فۆتۆ: 
2019-07-10

3122 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ رایگەیاند، پرۆژەیەكی ستراتیجیی گشتگیر بۆ تۆڕەكانی پەیوەندی لە بەغدای پایتەخت و چەند ناوچەیەكی تر بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای نۆكیای جیهانی ئامادەدەکات.

لە راگەیەندراوێکى کۆمپانیاکەدا هاتووە، "لە ئێستادا و لە سەرتاسەری شاری بەغدا و چەند ناوچەیەكی تر دەستكراوە بە ئەنجامدانی پێشخستنی تۆڕەكانی ئاسیاسێڵ لەڕووی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت.."

روونیشیکردووەتەوە، "لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەكە، بەمزووانە و لەمساڵدا، بەشداربووانمان دەتوانن سوودمەندبن لە بەكارهێنانی تۆڕێكی پەیوەندیی ئاست بەرز و ئینتەرنێتی خێرا.."

ئاماژەى بەوەش کردووە، وەك بەشێك لە پرۆژەكە، كۆمپانیای نۆكیا هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندن و هاوسەنگکردنی پێوەری ئەدای تۆڕەكان و، تاقیكردنەوەی تایبەتمەندییە نوێیەكان كە كاریگەریی گەورە و بەرچاوی دەبێت لەسەر ئەزموونی بەكارهێنانی بەشداربووان، هەروەها ئەم پرۆژەیە ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەکارخستنی تەكنۆلۆجیای نەوەكانی داهاتوو.

ئ.ر