سەردێڕ:

ترەمپ: سزاى زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنین

ئاڵۆزییەکانى ئەمریکا و ئێران
فۆتۆ: 
2019-07-10

2080 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ لەسەردەستپێکردنەوەى پیتاندنى یۆرانیۆم هۆشداریى دایە ئێران و ڕایگەیاند، بەمنزیکانە سزاى زیاتر بە سەر ئێران دەسەپێنن.

سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەى ئێران بە نهێنى یۆرانیۆمى پیتاندووە و پێشێلى ڕێککەوتنى ئەتۆمیى کردووە، کە جۆن کیرى وەزیرى پێشووى دەرەوەى ئەمریکاى تێدابووە و بڕى ١٥٠ ملیار دۆلار تێچووى بووە و لە سەردەمى ئیدارەى باراک ئۆباما بووە.

وتیشى، ئەنجامى ئەو ڕێککەوتنە لەم چەند ساڵەدا دەردەکەوێت و بەمنزیکانەش سزاکانى سەر ئێران بە شێوەى گەورەتر زیاد دەکەن.

لێدوانەکەى ترەمپ دواى ڕاگەیاندنى ئاژانسى نێودەوڵەتیى وزەى ئەتۆم هات، کە ئاماژەى بەوە کردبوو ئێران بە رێژەى لە سەدا ٤.٥ بەرهەمهێنانى پیتاندنى یۆرانیۆمى زیادکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، تاران ڕۆژى دووشەممە ٨ى تەموز ڕایگەیاند، بە ڕێژەی ٤.٥% دەستیکردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، وەک وەڵامێک بۆ سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بەسەریدا.

ب.ب