سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتى گومرگ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-10

4432 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى گومرگ ئاگادارى ئەو هاوڵاتییانەى کردەوە کە مامەڵەى ئۆتۆمبێلى ئەوروپى و بێ سەرەتایان کردووە و پسوڵەی گومرگییان نەبڕیوە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ بکەن.

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى گومرگ ئاماژەى بەوە کردووە، بۆ ئەو هاوڵاتییانەى ئەو مامەڵانەیان تەواوکردووە، بەڵام بەهۆى تەواوبوونى ماوەى دیاریکرداو نەیانتوانیوە پسوڵەى گومرگى لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى گومرگ ببڕن، بە زووترین کات سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک بکەن بە مەبەستى ناونووسکردنیان و تەواوکردنى مامەڵەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و ئەو ئۆتۆمبێلانەش كە هەڵگری تابلۆی بیانین، تابلۆی هەرێمی كوردستانیان پێ بدرێـت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی خاوه‌نی هیچ نووسراوێكی فه‌رمی نین‌، له‌لایەن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.

زیاتر له‌ ٢٠ هه‌زار ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌شێكی زۆری ئۆتۆمبێله‌كانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانن، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش داهاتێكی زیاتر له ‌ڕێگای وه‌رگرتنی تابلۆكانەوە به‌ده‌ستدێت.

ئ.ر