سەردێڕ:

سەرۆکى هەرێم پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانى دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-10

1299 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیامێکیدا سەرۆکى هەرێم پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانى کرد بە بۆنەى بوونى بە سەرۆکى حکومەت.

نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەزموونی چەند ساڵەی كاركردنمان بۆ پاراستن و پێشخستنی دۆزی گەلەكەمان و پیادەكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، بە زۆر قۆناغی هەستیار و سەختدا تێپەڕی، هیوادارم ئەو سەختیانە نەبینینەوە و هەموو تواناكان بۆ ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی زیاتری كوردستان تەرخان بكەین."

راشیگەیاندووە، "وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەو‌پەڕی تواناوە پشتیوانی و هاوكاريی سەركەوتنی كاری ئێوە و كابینەی نۆیەمی حكومەت دەكەم."

ئەو پەیامەى سەرۆکى هەرێم لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە کاتى رێوڕەسمى متمانەدان بە کابینەى نوێی حکومەت بەهۆى سەردانێکى بۆ فەڕەنسا ئامادەی مەراسیمەکە نەبوو.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانى بە دەنگى ٨٨ ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بووە سەرۆکى حکومەتى نوێ و دواتریش لە وتەیەکیدا رایگەیاند، حکومەتێکیان وەرگرتووە چەندین ملیار دۆلار قەرزدارە، کە پێشتر نێچیرڤان بارزانى سەرۆکایەتى ئەو کابینەیەى کردووە.