سەردێڕ:

دوران کاڵکان: پارتى زەمینەسازى بۆ کۆمەڵکوژییەکانى تورکیا دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-10

3227 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکى باڵای پەکەکە ڕایگەیاند، پارتى زەمینەسازى بۆ کۆمەڵکوژیەکانى تورکیا دەکات بەرامبەر بە کورد و پشتگیریش له‌داگیرکردنی کوردستان دەکات.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ئاماژەى بەوەشکرد، پارتى لەبەرامبەر هەندێک دەستکەوتى ئابووریدا بۆ تورکیا بووەتە داردەست کە ئەمە کارێکى زۆر خراپە.

وتیشى، ئەگەر پارتى هەڵوێستی خۆی باش پیشان بدایە‌، تورکیا هێرشی نه‌ده‌كرده‌سه‌ر عەفرین و شەنگال و خواکوڕک و برادۆست، نه‌یده‌توانی نسێبین بسووتێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پارتى گردەکانی کانی ماسی بۆ سوپای تورک به‌جێهێشتووه‌، بەقوڵایى چەندین کیلۆمەتریش هاتووەتە ناو سنورى باشور و لەوێ لیوای ئەترووشی جێگیر کردووە.

پێشتریش دوران كاڵكان ڕایگەیاندبوو، لە ساڵى ١٩٨٣دا ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیی لەنێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و مەسعود بارزانیدا ئیمزاکراوە و ڕێکەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دوای دوو ساڵ لە ژێر فشاری تورکیادا پارتی کشایەوە، بۆیە ئیستاش لەچوارچێوەی هەمان ئەو ڕێککەوتنەدا ئامادەن لەگەڵ پارتی و حزبه ‌کوردییه‌كانی دیكه‌دا پەیوەندی دروستبكه‌ن.