سەردێڕ:

ماڵپەڕی نوێی حکومەتی هەرێم سیڤی وەزیرەکانی بە هەڵە بڵاودەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-10

3910 جار خوێندراوەتەوە

لە ماڵپەڕی نوێی حکومەتی هەرێمدا سیڤی دوو وەزیر بە هەڵە بڵاوکراوەتەوە.

دوای بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمانتاران و دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی وەکو سەرۆک وەزیرانی نوێی حکومەتی هەرێم ماڵپەڕی نوێی حکومەت کاراکرا و لە سیڤی هەریەک لە فەرسەت احمد عبداللە وەزیری داد و  شۆرش اسماعیل عبداللە اسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە هەڵەی تێدایە.

بەجۆرێک لە سیڤی وەزیری داد دا هاتووە لە ساڵی ١٩٦٣ لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٧٠ بووە بە بەڕێوەبەری ناحیە

هاوکات لە سیڤی وەزیری کاروباری پێشمەرگەدا هاتووە، لە ساڵی ١٩٥ لە دایک بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر هەریەک لە فەرسەت ئەحمەد و شۆرش ئیسماعیل روونکردنەوەیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کە هەڵە لە  سیڤییەکانیاندا هەیە.

دوای زیاتر لە نۆ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەمڕۆ پەرلەمان متمانەیدا بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم  و جێگرەکەی و سەرجەم کاندیدی پۆستە وزارییەکان جگە لە وەزیری سامانە سروشتییەکان کە سەرۆکی حکومەت کاندیدی بۆ ئەو وەزارەتە پێشکەشی پەرلەمان نەکردبوو.