سەردێڕ:

لە شارۆچکەیەکی ئیتاڵیا نرخی خانوو یەک یۆرۆیە

فۆتۆ: 
2019-07-10

5416 جار خوێندراوەتەوە

شارۆچکەیەکی چۆڵکراوی ئیتاڵی هەیە کە لە ئێستادا هەموو کەسێک دەتوانێت خانویەکی ناوی بە یەک یۆرۆ بکڕێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی ئیتاڵی دەیەوێت شارۆچکەیەکی چۆڵکراو بکات بە یەکێک لە باشترین ناوچە گەشتیارییەکانی ئەوروپا، بۆ ئەو مەبەستەش لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی شارۆچکەکە خانوێک بە یەک یۆرۆ دەفرۆشێت.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، شارۆچکەکە کە ناوی پۆگیوریلە، لە ساڵی ١٩٦٨ دوای بومەلەرزەیەکی بەهێز چۆڵکرا، بەڵام سەرکردەکانی کۆمەڵگەی ئیتاڵی پلانیان هەیە بیکەن بە ناودارترین ناوچەی گەشتیاری لە ئەوروپا.

ئاماژە بەوەش کراوە، زۆربەی بینا و خانوەکانی شارۆچکەکە دوای بومەلەرزەکە بەبێ زیانێکی زۆر ماون، لەوانە کتێبخانەیەک، نەخۆشخانەیەک، بازاڕێک و هۆڵێکی شانۆ.

ئەو دانیشتوانەی کە مانەوە، شارۆچکەیەکی نوێیان لە نزیکی بنیادنا لە ژێرهەمان ناودا، پارێزگاری پۆگیوریلیش بە جیهاندا گەشت دەکات بۆ ئەوەی بودجە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شارۆچکەکە کۆبکاتەوە.

هەروەها دەیەوێت خێزانە کۆنەکانی شارۆچکەکە قایلبکات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناو شارۆچکەکە و بۆ ئەوەش هەندێک لە خانوەکان بە تەنها یەک یۆرۆ دەفرۆشێتەوە.

ئەمەش گرتەیەکی ڤیدیۆی شارۆچکە چۆڵکراوەکەیە:

ز.ن