سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ: لە چوار ساڵی داهاتوودا چاودێرێکی ڕاستەقینە دەبین بەسەر حکومەتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-10

1214 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە چوار ساڵی داهاتوودا چاودێرێکی ڕاستەقینە دەبن بەسەر حکومەتەوە.

کاوە عەبدولقادر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، "لە چوار ساڵی داهاتوشدا ئێمە خۆمان بە نوێنەری خەڵک دەزانین و دەبینە پارێزەری مافەکانیان".

وتیشی، "داواکاری ئێمە چاکسازی راستەقینە و رووبەرووبوونەوەی گەندەڵییە  لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شەفاف بوونی حکومەت لە ئاشکراکردنی داهاتەکانی نەوت و داهاتەکانی دیکەی ناوخۆ".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان هێچ داواکارییەکی تایبەتییان نیە و داواکاری نەوەی نوێش هەمان داوای خەڵکە، کە بریتیە لە چاکسازی لەسەرجەم سێکتەرەکانی حکومڕانی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

هەروەها فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەمڕۆ لە کاتی سوێندخواردنی سەرۆک و ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەت دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی بەجێهێشت.

دوای زیاتر لە نۆ مانگ بەسەر هەڵبژرادنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەمڕۆ پەرلەمان متمانەیدا بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم  و جێگرەکەی و سەرجەم کاندیدی پۆستە وزارییەکان جگە لە وەزیری سامانە سرووشتییەکان کە سەرۆکی حکومەت کاندیدی بۆ ئەو وەزارەتە پێشکەشی پەرلەمان نەکردبوو.

هـ.ع