سەردێڕ:

برادۆست.. بەهۆى تۆپبارانەکانى ئێرانەوە کچێک شەهید بوو

فۆتۆ: 
2019-07-10

4597 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، برادۆست، عەبدۆ رۆستایی

تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی چەند گوندێک لە سنورى ناحیەى برادۆست کرد و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەک شەهید بووە.

عیماد رێکانى لە بەرگرى شارستانى سۆران بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەهۆى تۆپبارانەکەوە کچێک لە گوندى تەلان شەهید بووە و دوو براشی بریندارن.

هاوکات پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، لە ئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی گشتی سۆرانن بە مەبەستى چارەسەرکردنیان.

ڕوونیشیکردەوە، جگە لە سنورى برادۆست، تۆپخانەکانى ئێران تۆپبارانی گوندەکانى کۆدۆ و ئاڵانە و دەوروبەرى گوندەژۆریان لە سنورى حاجى ئۆمەرانیش کردووە.

وێنەى یەکێک لە بریندارەکان