سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی بەجێهێشت

فۆتۆ: 
2019-07-10

2843 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کاتی سوێندخواردنی سەرۆک و ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەت دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی بەجێهێشت.

پێش دەستپێکردنەوەی کۆبووەی پەرلەمانی کوردستان، کاوە عەبدولقادر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، "ئێمە بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەین، بەڵام دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم نادەین".

باسی لەوەشکرد، ئەوان دەیانەوێت لە رێگای ئۆپۆزسیۆن بوونەوە خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیان بکەن و داواکارن حکومەتی نوێ هەلی کار و پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین بکات.

وتیشی، ئەوان هێچ داواکارییەکی تایبەتییان نیە و داواکاری نەوەی نوێش هەمان داوای خەڵکە، کە بریتیە لە چاکسازی لەسەرجەم سێکتەرەکانی حکومڕانی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

دوای زیاتر لە نۆ مانگ بەسەر هەڵبژرادنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەمڕۆ پەرلەمان متمانەیدا بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم  و جێگرەکەی و سەرجەم کاندیدی پۆستە وزارییەکان جگە لە وەزیری سامانە سرووشتییەکان کە سەرۆکی حکومەت کاندیدی بۆ ئەو وەزارەتە پێشکەشی پەرلەمان نەکردبوو.

هـ.ع