سەردێڕ:

مەسرور بارزانى بە دەنگى ٨٨ پەرلەمانتار بووە سەرۆکى حکومەت

فۆتۆ: 
2019-07-10

1851 جار خوێندراوەتەوە

لەدانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کورستان بە زۆرینەى دەنگ مەسرور بارزانى بە دەنگى ٨٨ پەرلەمانتار متمانەى پێدرا بۆ بوونى بە سەرۆکى حکومەتى هەرێم.

هاوکات قوباد تاڵەبانى بەدەنگى ٧٣ ئەندامى پەرلەمان وەک جێگرى سەرۆکى حکومەت متمانەى پێدرا.

لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان جگە لە وەزیرى سامانە سروشتییەکان متمانە بە وەزیرەکانى دیکەى کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم درا و هەریەکە لە سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرەکانیش سوێندى یاساییان خوارد.

 متمانەدان بە کابینەی نۆیەم لە کاتێکدایە زیاتر لە نۆ مانگە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە، بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانیش لەسەر بەرکەوتەی هەڵبژاردن و پڕکردنەوەی پۆستەکان لە بەغدا و کەرکوک لەو ماوەیەدا نەتوانراوە حکومەت پێکبهێندرێت.