سەردێڕ:

چی بکەیت بۆ ئەوەی تەندروستییەکی زۆر باشت هەبێت؟

فۆتۆ: 
2019-07-10

1707 جار خوێندراوەتەوە

زانیاری لەبارەی چۆنیەتیی مانەوە بە شێوەیەکی تەندروست و خۆپاراستن لە نەخۆشییە جیاوازەکانی زۆر بڵاوە لە کاتی ئێستادا، بەڵام مرۆڤی مۆدێرن ڕۆژ بە ڕۆژ ناتەندروستر دەبێت.

لە بابەتێکدا تەندروستییدا ماڵپەڕی "Health & Human Research" ئاماژەی بە چەند زانیارییەکی گرنگ کردووە، کە بۆ بەدەستهێنانی تەندروستییەکی نایاب دەتوانرێت پەیڕەوبکرێن، لەوانە:

-وازهێنان لە هەموو خوو و ڕەفتارێکی خراپ و نەرێنیی وەک خۆراکی ناتەندروست، جگەرەکێشان و خواردنەوەی کهول.

Related image

-دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر بە پێی توانا و بەکارهێنانی دژەخۆر بە بەردەوامی.

Image result for sunscreen

-خواردن بە شێوەیەکی تەندروست، هەوڵدان بۆ خواردنی هەموو ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان.

-هەمیشە چالاک بیت، بەردەوام ڕاهێنانی جەستەیی بکرێت وەک ڕاکردن و مەلەکردن یاخود ڕۆیشتن بۆ هۆڵی وەرزشی.

Image result for fitness

-دەستنیشانکردنی هەر جۆرێکی نەخۆشیی بۆماوەیی کە لە خێزانەکەتدا هەبن، چونکە هەندێک جۆری شێرپەنجە و نەخۆشیی بۆماوەیی دەتوانرێت لە سەرەتاکانی دەرکەوتنیاندا چارەسەر بکرێن.

Image result for genes

-خواردنی ئاو بە بەردەوامی، بە لایەنی کەمەوە ٨ پەرداخ ئاو لە ڕۆژێکدا.

Image result for drinking water

-خەوتنی باش، لە نێوان ٧ بۆ ٨ کاتژمێر.

Image result for sleeping

ز.ن