سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ متمانەدان بە کابینەی حکومەت کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-10

842 جار خوێندراوەتەوە

کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پەرلەمانى کورستان بۆ دەنگدان بە کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە.

ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا رایگەیاندووە، "بەپێی حوکمی بڕگەی (سێیەم)ی ماددە (١٨)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (١٣)ی ئاسایی، ساڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق."

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش بریتییە لە متمانەدان بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و خوێندنەوەی ناوی وەزیرەکان لەلایەن مەسرور بارزانی راسپیردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت و ھەر لە دانیشتنەکەدا سوێندخواردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی کابینەی وەزاریی نۆیەمی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بەرنامەى کاى کۆبوونەوەکە، ھێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کابینەی وەزاریی نۆیەم لەلایەن مەسرور بارزانى دەخوێنرێتەوە.

رۆژى دووشەممە مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت ناو و سیڤی سەرجەم وەزیرەکانی کابینەکەى جگە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە فەرمی ڕادەستى پەرلەمان کرد.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، ئەمڕۆ متمانە بە وەزیرى سامانە سروشتییەکان نادرێت و ئەو پۆستە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە بەڕێوەدەبرێت تاوەکو کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە دادەنرێت.