سەردێڕ:

باکورى کورستان.. دوو سەربازى تورکیا لەلایەن پەکەکەوە کوژران

فۆتۆ: 
2019-07-10

849 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێکى وڵاتەکەى لەلایەن پەکەکەوە لە سنورى پارێزگاى هەکاریى باکورى کوردستان راگەیاند.

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە دوورەوە لەلایەن گەریلاکانى پەکەکە لە هەکاری، دوو سەرباز کوژراون و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ سەر گەریلاکانى پەکەکە بەردەوام دەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەڕى نێوان سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە لە سنورەکانى باکور و باشورى کورستان بەردەوامن و ناوبەناو پێکدادان لە نێوانیاندا روودەدات.

ئ.ر