سەردێڕ:

ژەنەڕاڵێکی ئەمریکا: هاوپەیمانێتییەک بۆ پاراستنی گەرووی هورمز پێکدەهێنین

ناکۆکییەکانی واشنتۆن و تاران
فۆتۆ: 
2019-07-10

2925 جار خوێندراوەتەوە

ژەنەڕاڵێکی سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد، واشنتۆن لەهەوڵی بەشداریپێکردنی هاوپەمانەکانیدایە ، بە مەبەستی یەکخستنی هەوڵەکانیان بۆ پارێزگاریکردن لە دەریاوانی لە گەرووی "هورمز و بابولمەندب"دا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ئەو ژەنەڕاڵەی سوپای ئەمریکاوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بڵاویکردەوە، ئەمریکا دەیەوێت ئەو هاوپەیمانانە دیاریبکات، کە ئیرادەی سیاسیان هەیە بۆ ئەوەی بچنە پاڵ هەوڵەکانی هاوپەیمان لە دوو هەفتەی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکردوو، ئامانج لەو هەنگاوە، سوپای ئەمریکا دەیەوێت کەشتی و ئامێری چاودێریکردن و پاسەوانی ئێشگری دەریایی لە دەوروبەری گەرووی هومرز و بابولمەندب جێگر بکرێت.

ئاشکرابوونی ئەو پلانە سەربازییەی سوپای ئەمریکا لە کاتێکدایە، پێشتر غولام عەلی ڕەشید، جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ڕاگەیاندبوو، بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژوەندییەکانی ئێران و هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی، ئەستەمە باس لە چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی بکرێت لە گەرووی هورمزدا.

ئەو پێشهاتە نوێیانەش لە کاتێکدا، ڕۆژانە ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە پەرەسەندندایە، بە تایبەت لە کاتێکدا ئەمریکا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سزاکانی لەسەر ئێران زیاتر و فراوانتر دەکات و بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزتر دەکات.

پیشتریش کاتێک سوپای ئەمریکا دوای رەوانەکردنی چەند کەشتییەکی جەنگی و کەشتی فڕۆکەهەڵگر و فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی جۆی بی ٥٢ و موشەکی پاتیرۆت، لێپرسراوانی سەربازیی ئێران هەڕەشەی ئەوەیان کرد، ئەگەر بێتوو سوپای ئەمریکا هەر سەرکێشییە بکات و هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوا سەرجەم کەشتی و هێزەکانی لە کەنداو نقوم دەکرێت و بە چەکێکی نهێنی هێرش دەکاتە سەر بەرژەوەندیی و بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

ع.م


‌بەپەلە