سەردێڕ:

وێنە..لەگەڵ موچەی مامۆستادا پارەی پوچەڵکراو دابەشکراوە

فۆتۆ: 
2019-07-09

11179 جار خوێندراوەتەوە

لە قوتابخانەیەکی سنوری قەزای کەلار لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مامۆستادا بڕێک پارەی پوچەڵ دابەشکراوە.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئەو پارانە پێکهاتوون لە پێنج هەزار دیناریی پوچڵەکراو و مۆری پوچەڵکردنەوەشیان لێ دراوە یان کونکراون، بۆئەوەی بە هیچ شێوەیەک بەکارنەهێنرێت.

بەگوێرەی هەواڵ، ئەو پارانە لە خوێندنگەیەکی سنوری قەزای کەلار لەکاتی دابەشکردنی موچەی مامۆستایاندا دابەشکراوە، کە بڕەکەی بە ٥٠٠ هەزار دینار مەزەندە دەکرێت.

ع.م