سەردێڕ:

گیراوەیەکی سروشتی لە ماوەیەکی کەمدا چەوریی ورگ دەتوێنێتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-09

30896 جار خوێندراوەتەوە

دابەزاندن و تواندنەوەی چەوری ورگ کارێکی ئاسان نییە و دواین چەوری جەستەیە کە دەتوێتەوە ئەویش لەدوای ڕێجیم و وەرزشکردنێکی توند، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت بە گیراوەی سروشتی چەوری ئەو بەشەی جەستە لە ماوەیەکی کەمدا بتوێنرێتەوە.

ماڵپەڕی سیحەتی نوسیوویەتی، هەروەک روونە وەرزشکردن و خۆراکی تەندروست لە هەنگاوە گرنگەکانی دابەزاندنی کێشی لەشن، بەڵام بوونی گیراوەی سروشتی و پزیشکی یارمەتیدەر دەبن لە بەدیهێنانی خەونی جەستەیەکی ڕێک.

کەرەستەکانی گیراوەکە:

کوپێک ئاوی کانزایی

دوو کەوچکی بچوک هەنگوین

کەوچکێکی بچوک هارڕاوەی دارچینی

بڕێکی کەم ئاوی لیمۆ

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا ئاوەکە گەرم دەکرێت دواتر دارچینییەکەی بۆ زیاد دەکرێت، بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر ئاگرێکی هێواش جێدەهڵێرێت.

لەسەر ئاگر دادەگیرێت و جێدەهێڵرێت تاکو سارد دەبێتەوە، پاشان هەنگوین و ئاوی لیمۆکەی تێکەڵدەکرێت.

بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ دەخورێتەوە، لەدوای تێپەڕبوونی ١٠ رۆژ هەست بەکاریگەرییەکەی دەکرێت.

Related image

ئ.ل