سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ هێرشی نوێی کردە سەر باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریکا

فۆتۆ: 
2019-07-09

2560 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریکا "سەخیفە" و "کەسێکی زۆر گێل و نەزان و خۆبەزلزانە."

ترەمپ لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەمڕۆ سێشەممە (٩ی تەموزی ٢٠١٩) نووسیوویەتی، "ئەو باڵیۆزە سەخیفەی کە بەریتانیا ناردوویەتییە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەسێکی خۆشەویست نییە و زۆریش نەزانە."

ئاماژەی بەوەش کردووە، باشتروایە قسە بۆ وڵاتەکەی و تێریزا مەی سەرۆک وەزیران بکات، سەبارەت بە گفتوگۆکانی بریگستی شکستخواردوو، نابێت توڕە و بێزاربێت سەبارەت بە ڕەخنەکانی ئێمە لەو شێوازە خراپەی کە گفتوگۆکانی پێ بەڕێوەچووە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، باڵیۆزی بەریتانیا ناناسێت، بەڵام پێ ڕاگەیاندووە کە نەزان و خۆبەزلزانە، پێیان ڕاگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئێستادا خاوەنی باشترین سیستمی ئابووری و سەربازییە لە جیهاندا و بەردەوام لە بەرەوپێشچوونیشدایە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ترەمپ وتی، "بە تیریزا مەیی ڕاگەیاندووە کە بە چ شێوازێک ئەو ڕێککەوتنە ئەنجامبدات لە گفتوگۆکانی تایبەت بە چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام بەردەوام بوو لەسەر ئەو شێوازە نەزان و شکستخواردوو و کارەساتبارە."

ئەو هێرشانەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر باڵیۆزی بەریتانیا لەکاتێکدایە، حکومەتی لەندەن دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە سەبارەت بە دزەپێکردنی چەند نامە و یاداشتێکی ئەلکترۆنی لە باڵیۆزی وڵاتەکەیەوە لە واشنتۆن، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای بە "گەمژە" ناوبردووە و پێیوایە خاوەنی ئەمانەت و لێهاتوویی نییە.

ئەو هەڵوێستەی حکومەتی بەریتانیا دوای لێدوانێکی تۆم توگندهات سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گشتی "پەرلەمان"ی بەریتانیا هات، کە ڕایگەیاندبوو، ئەوەی دزەی بەو زانیارییانە کردووە هەر کەسێک بێت دەبێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

ع.م