سەردێڕ:

ئاسایشی سلێمانی رۆژنامەنوسێکی دەستگیرکرد

فۆتۆ: 
2019-07-09

5279 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی سلێمانی لەسەر وێنەگرتنی پرسەی دیار غەریب یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە شاری سلێمانی رۆژنامەنوس زمناکۆ ئیسماعیل دەستگیردەکات و دوای چەند کاتژمێرێکیش ئازاد دەکرێت.

زمناکۆ ئیسماعیل رۆژنامەنوس بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی دوو رۆژە ئەو بەشدارە لە پرسەی دیار غەریب یەکێک لە سەرکردەکانی پەکەکە کە رۆژی ٧ی ئەم مانگە لە بۆردومانێکدا شەهید کرا و لەو دوو رۆژەدا وەکو رۆژنامەنوسێک وێنەی مەراسیمەکەی گرتووە.

باسی لەوەشکرد، ئەمرۆ چەند کەسێک کە جلی مەدنیان لەبەر بووە پێیان راگەیاندووە، رێگەپێدانی بۆ وێنەگرتنی پرسەکەی پێنەدراوە، وتیشی  "دواتر هێزەکە منیان فراند بە بێ هیچ فرمانێکی دادوەر بۆ دەستگیرکردنم".

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی راگیراوە دواتر ئازادکراوە، بەڵام کامێرا و کەرەستەی رۆژانامەنوسییەکانی پێنەدراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بە بەردەوامی رەخنە لە مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەگیرێت و بەشێک لە رۆژنامەنوسانیش باس لەوەدەکەن هێزە ئەمنییەکان لە دەرەوەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن.

هـ.ع