سەردێڕ:

وێنە.. ڤۆڵکسڤاگن کۆتایی بە بەرهەمهێنانی ئەمجۆرە ئۆتۆمبێلە هێنا

فۆتۆ: 
2019-07-09

6005 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ڤۆڵکسڤاگن لەم هەفتەیەوە دەوەستێت لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکانی بیتڵز لە مەکسیك، بەمەش کۆتایی بەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە هات کە بە درێژایی مێژوو ئاماژەبوون بۆ چەندین شتی جیاواز.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ئۆتۆمبێلە، کە بە بۆق ناسرابوو، ساڵی ١٩٣٨ بۆ یەکەمجار دروستکراوە، بەشێكبووە لە پڕۆژەی نازییەکان کە سەرکەوتنی بۆ ئەوان بەدەستنەهێنا.

بێتڵی رەمزێك بوو بۆ هەستانەوەی ئابووریی ئەڵمانیا پاش جەنگی جیهانیی دووەم و گەشەکردنی چینی ناوەندی، هەروەها وەك نمونەیەك بۆ عەولەمە فرۆشرا و لە جیهاندا دانی پێدانرا.

هەروەها رەمزێكبوو بۆ رۆشنبیریی ساڵانی شەستەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە ئەم ئۆتۆمبێلە بە دیزاینەکەی تایبەتمەندە.

یەکەم دیزاینی ئەم ئۆتۆمبێلە لەلایەن دیزاینەری نەمساوی فردیناند بۆرشەوە کراوە، کە ئەو کاتە دامەزرێندرا بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی هیتلەر و بەجێهێنانی پڕۆژەکەی کە بریتیبوو لە دروستکردنی "ئۆتۆمبێلی گەل"، کە لە رێگەیەکەوە خاوەندارێتییەکی تایبەتیی ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا بڵاودەبێتەوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە کۆمەڵێك تایبەتمەندیی ئۆتۆمبێلی "تاترا تی ٩٧" تێدابوو کە لە چیکۆسلوفاکیا ساڵی ١٩٣٧ دروستکرابوو، هەرەوها هەندیك لێكچوونی دیزاینەکانی ئەندازیار بێلا بارینیی تێدابوو کە ساڵی ١٩٣٤ بڵاویکردەوە.

بەهۆی جەنگی جیهانیی دووەمەوە دروستکردنی ئەم ئۆتۆمبێلە راگیرا و کارگەکەی بۆ دروستکردنی پێداویستییە سەربازییەکان بەکاردەهات.

لەدواتردا لەژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانی بەریتانی داگیرکار دەستکرایەوە بە دروستکردنیی و خاوەندارێتی کارگەکە ساڵی ١٩٤٩ گوازرایەوە بۆ حکومەتی ئەڵمانیا و ویلایەتی ساکسونیای خواروو، کە تاوەکو ئێستا خاوەنی بەشێك لە کۆمپانیاکەیە.

Image result for volkswagen beetle car

ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو بە باشترین بازاڕ بۆ فۆلکسفاگن و رێژەی کڕیارەکانی گەشت بە ٥٦٣٢٢ ئۆتۆمبێل لە ساڵی ١٩٦٨ دا.

لە ساڵی ١٩٦٧ەوە تا ٢٠٠٣ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە مەکسیك بەردەوام بوو.

لە ساڵی ٢٠١٢دا دیزاینی بیتڵز گۆڕا و جوانتر کرا، لە ساڵی ٢٠١٩دا کۆتایی بە بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە هات.

ژ. ن

‌بەپەلە