سەردێڕ:

تەنکبوونی قژی کەسانی بەتەمەن ئاماژەیە بۆ مەترسییەکی تەندروستی

فۆتۆ: 
2019-07-09

6860 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەی "سنيورين راتجيبر"ی ئەڵمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکردووە، بە زیادبوونی تەمەن قژ تەنکتر دەبێتەوە، بەڵام تەنکبوونەوەی خێرا و نائاسایی قژ ئەگەری هەیە ئاماژە بێت بۆ بوونی گرفت لە غودەی دەرەقیدا.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تەنکبوونەوە و هەڵوەرینی زۆر و خێرای کەسانی بەساڵاچوو ئاماژەی کەمی پێکهاتەی خۆراکییە و هەبوونی گرفتە لە غودەی دەرەقییدا، هەروەها ئەگەری هەیە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانە پزیشکییەکانیش بێت و واباشە بە زووترین کات پشکنینی پزیشکی بۆ سەرچاوەی گرفتەکە بکرێت.

لە لایەنێکی ترەوە لە بڵاوکراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، پێویستە قژی تەنک بە شێوەیەکی تایبەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، دەبێت شامپۆی نەرمی تایبەت بە سەری وشک و هەستیار بەکاربهێنرێت و هەتا بتوانرێت وشکەرەوەی قژ بەکارنەهێنرێت، ئەگەر بەکاریشهێنرا لە سەر پلەیەکی گەرمی نزم بێت.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، واباشە ماسکی شێدارکەرەوەی قژ و سەر هەموو دوو هەفتە جارێک بەکاربهێنرێت و بە پێی توانا لە "سپرای قژ" بەدووربێت کەسەکە.

Image result for old men and women hair shedding

ز.ن