سەردێڕ:

​سیڤی یەکێک لە کاندیدی وەزیرەکانی کابینەى نۆیەم هەڵەی تێدایە

فۆتۆ: 
2019-07-09

14738 جار خوێندراوەتەوە

سیڤی فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵا کە بۆ پۆستی وەزیری داد لە کابینەى نۆییەمدا کاندیدکراوە چەند هەڵەیەکی دیاری تێدایە.

بە پێی زانیارییەکانی سیڤی ناوبراو ، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دایک بووە و دواتر نوسراوە لە ساڵی ١٩٧٠ و دوای ڕێککەوتنى ١١ی ئازار بووە بەڕێوەبەری ناحیە کە بە پێی ئەمە تەمەنى تەنها حەوت ساڵبووە. 

دواتریش ئەوەی تێدا هاتووە، لە ساڵی ١٩٧٥ بووەتە قائیمقامی دهۆک کە دیسان تەمەنى ١٢ ساڵبووە و بە پێی یاساکانیش ئەم تەمەنە هەرگیز ناکرێتە  قائیمقام.

ئەمەش لە کاتێکدایە وا بڕیارە سبەی پەرلەمانى کوردستان بۆ دەنگدان لە سەر کابینەى  نۆیەم کۆببێتەوە و سیڤی وەزیرەکان گەیشتوونەتە پەرلەمان.