سەردێڕ:

لە داهێنانێکی نوێدا لە سەری کەچەڵەوە وزە بەرهەمدەهێنرێت

فۆتۆ: 
2019-07-09

6425 جار خوێندراوەتەوە

ئەو پیاوانەی سەریان کەچەڵە یان قژیان بەرەو رووتانەوە و کەچەڵبوون دەچێت چیتر پێویست ناکات غەمبار ببن، چونکە زانایان رێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە وادەکات سوود لە سەری کەچەڵ ببینرێت بۆ دروستکردنی وزە.

 ماڵپەڕی " There is news" ئاماژەی بەوەکردوە، کۆمپانیایەکی ئیسپانی بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی فالنسیای تەکنیکی، پڕۆژەیەکی جیاوازی دەستپێکردووە کە لە رێگەیەوە سوود لە کەچەڵبوونی پیاوان وەردەگیرێت بۆ دروستکردنی وزە لە تیشکی خۆرەوە.

ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە کە تاوەکو ئێستا لە تاقیکردنەوەدایە و بەرەوپێشدەبرێت، لەسەر ٤٢ پیاو تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی سەرسوڕهێنەری هەبووە.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە بەهاری ئەمساڵدا بەردەست دەبێت و دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

ئەم تەکنەلۆژیایە بەجۆرێكە دەبێت ئەو کەسە سیمکارتێکی بچوك لە سەریدا بە نەشتەرگەری دابنێت، ئەم سیمکارتە وزە لە تیشکی خۆر وەردەگرێت و ئەو وزەیە لەناو پاترییەکی بچووکدا کە بەکارهێنەری پێی دەبێت هەڵدەگیرێت، ئەم وزەیەش دەتوانرێت بۆ چەندین بواری جیاواز سوودی لێوەربگیرێت وەك بارگاویکردنەوەی مۆبایل.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Innovators" ئاماژە بەوەکراوە، دەکرێت سەری کەچەڵ باشتر کاربکات بۆ وەرگرتنی وزە لە تیشکی خۆر بەراورد بە پانێڵەکانی وەرگرتنی وزەی خۆر کە بە تۆڕی بەرهەمهێنەری وزەوە بەندن، چونکە سەری کەچەڵ بەهێزتر و خێراتر وزەی خۆر پێچەوانە دەکاتەوە.

ژ.ن