سەردێڕ:

راپەڕین.. بەشی پشکنینی ئێوارانى چاو كرايەوە

فۆتۆ: 
2019-07-09

887 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین بەشی ئێوارانى پشکنینی چاوى کردەوە.

بەپێى ڕاگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لەمڕۆ سێشەممە ٩ى تەموزى ٢٠١٩ هاوڵاتیان دەتوانن لە ئێواراندا پشنینى چاو بکەن بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، کردنەوەى بەشى پشکنینى چاو لە ئێواراندا لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ماوەی سەرەوچاوەروانیەکانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ستافى بەشەکە دەست بەکاربووە و هاوشێوەی بەیانیان پشکنینی چاو بۆ هاوڵاتیان دەکرێت بۆ مۆڵەتی شۆفێری و دامەزراندن و  پشکنینی چاوی خوێندکاران   

ب.ب .