سەردێڕ:

ئایا زانیاریی مۆبایلەکانتان پارێزراون؟

فۆتۆ: 
2019-07-09

4024 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان پێیانوایە تەنها بە ڕێگریکردن لە هەندێک ئەپ و بەرنامە و دانەبەزاندنی ئیدی زانیاریییە تایبەتییەکانیان پارێزراوە، بێ ئاگایە لەوەی کە زیاتر لە  هەزار ئەپی تایبەت بە بواری سیخوڕی و چوونە ناو ئامێرەکان دروستکراون کە لە توانایاندایە چاودێری پەیوەندییەکان و شوێنى جوگرافیای بەکارهێنەر بکەن.

زانایانی سەنتەری زانستە کۆمپیوتەرییەکان(ICSI)  کە سەنتەرێکى نێودەوڵەتییە ئاماژە بەوە دەکەن، لە لێکۆڵینەوەیەکیاندا زیاتر لە یەک هەزار و ٣٢٥ ئەپی جیاوازیان ئاشکراکردووە کە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە مۆڵەتییان پێنەدراوە لە موبایلەکانیان بەڵام زانیارییەکانیان بردووە و توانایان هەیە زانیاری تایبەتییەکانی کەسەکان ببەن.

لێکۆڵینەوەکە کە لەسەر ٨٨ هەزار ئەپ و بەرنامەى جیاواز کراوە و وردبینی ئەوە کراوە کە ئایا دوای ئەوەى بەکارهێنەر مۆڵەت ناداتە ئەپەکە ئایا دەتوانێت بچێتە ناو مۆبایلەکەیەوە.

زانایان ڕایانگەیاندووە، ئەو ئەپە سیخوڕانە لەسەر سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن و هەرچەندە ماوەى جارێک ڤێرژنى نوێی سیستمەکە بەرگرییەکەى بەهێزتر دەکات بەڵام بە خێرایی ئەو ئەپانەش و دروستکەرەکانیان ڕێگای نهێنی دەدۆزنەوە بۆ شکاندنی بەرگرییەکان.

سەنتەرەکە پوختەى لێکۆڵینەوەکەى داوەتە کۆمپانیای گۆگڵ کە خاوەنى سیستمی ئەندرۆیدە و بەڵێنیان داوە لە ڤێرژنی نوێی سیستمەکەدا ئەو کەموکورتییانە پڕبکەنەوە و ڕێگە نەدەن زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارهێنەران بکەوێتە مەترسییەوە.

یەکێک لەو ئەپانەى باسکراوە، ئەپی shuttetfly کە سەرەڕای ئەوەى بەکارهێنەران مۆڵەتی چوونە ژوورەوەیان پێنەدا بەڵام زانیاری و وێنەکانی بۆ کۆمپانیاکە گواستووەتەوە.