سەردێڕ:

تورکیا کاروانێکی دیکەى سەربازیی رەوانەی سنورەکانى رۆژئاواى کوردستان کرد

فۆتۆ: 
2019-07-09

1554 جار خوێندراوەتەوە

سوپای تورکیا کاروانێکی سەربازیی دیکەى رەوانەی سنورەکانى رۆژئاواى کوردستان کرد.

بەپێی میدیاکانى تورکیا، کاروانەکە پێکھاتووە لە ٣٠ بارھەڵگری تانک و چەک و تەقەمەنی لە ٢٠مین کەتیبەی فەرماندەیی زرێپۆشی ئورفا بەرەو سنووری نێوان تورکیا و سوریا بەرێخراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کاروانە سەربازییە لە شارۆچکەکانی سروچ و ئاکچەککالە جێگیر دەکرێن.

ماوەى چەند مانگێکە تورکیا بەبەردەوامى هێز رەوانەى سەر سنورى وڵاتەکەى لەگەڵ سوریا دەکات و هەڕەشەى لەشکرکێشى دەکات بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان.