سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی چوار
فۆتۆ: 
2019-07-09

41675 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی چوارشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە (١٠ی تەمووزی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت. 

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٤ی ٢٠١٩یە و پێنجەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.