سەردێڕ:

کەرکوک.. دەرچوانى کۆلێژى ئەندازیارى نەوت و وزە گردبوونەوە

داواى دامەزراندن دەکەن
فۆتۆ: 
2019-07-09

739 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کەرکوک، نەبەز میقداد

دەرچوانى کۆلێژى ئەندازیارى نەوت و وزە لە کەرکوک گردبوونەتەوە و داواى دامەزراندن دەکەن.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ٩ى تەموز دەرچووانى کۆلێژى نەوت و وزە لەبەردەم دەرگاى کۆمپانیاى نەوتى باکور گردبوونەوەکەیان کردووە و دەڵێن ماوەى زیاتر لە ١٠ ساڵە دامەزراندنیان نەماوە و ڕاگیراوە.

دەرچووەکان وەک خۆیان دەڵێن، پێشتر دامەزراندن مەرکەزی بووە و ئێستا لە هیچ فەرمانگەیەک دانامەزرێن و دەشڵێن تا وەڵامى داواکاریەکەیان نەدرێتەوە بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە.

یەکێکیتر لە دەرچووەکان بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، هیچ لایەنێک بەدەمیانەوە نەهاتوون و هەرچەند چەند کەسێک وەک نوێنەرى دەرچووەکان سەردانى بریکارى بەرێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى نەوتى باکور و بەڵێنیان پێداون کە ژمارەى وەرگیراویان بۆ زیاد بکەن و چاوەڕوانى جێبەجێکردنى بەڵێنەکان دەکەن.

ب.ب