سەردێڕ:

توێژینەوە؛ بۆماوەیى تەنها هۆکاری قەڵەوى نییە

فۆتۆ: 
2019-07-09

2128 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى تویژینەوەیەک ناتوانرێت بە تەنها بۆماوەیى بکرێتە هۆکارى قەڵەوبوون بەڵکو چەند هۆکارێکى ترى ژیان دەبنە قەڵەوى.

بەپێى توێژینەوەیەکى چەند زانایەکى نەرویجى کە لە گۆڤارێکى پزیشکى بەریتانى بڵاوکراوەتەوە، ١١٨ هەزار ٩٥٩ کەس کە توێژینەوەیان لەسەر کراوە لەسەر زیادبوونى کێشیان بەردەوام پێوانەى کێش و باڵایان کراوە لە نێوان ساڵانى ١٩٦٣ تا ٢٠٠٨.

ئاماژەبەوەشکراوە، بەشداربووەکان بەسەر پێنج کۆمەڵەدا دابەشکراون لەسەر کاریگەرى مەترسییەکانى کرۆمۆسۆمى بۆماوەیى و هەروەها هۆکارەکانى ترى وەک تەمەن و ڕەگەز و جگەرەکێشان و بارى ژینگە لەسەر قەڵەوبوون.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژەکانى بەرەو قەڵەوبوون دەرکەوتووە، کە زۆر زیادیانکردووە لە نێوان ساڵانى هەشتاکان بۆ نەوەدەکان.

هەروەها لە دەرئەنجامەکەدا دەریشکەوتووە کێشى جەستەى هەریەکێک لەوانەى بەهۆى کرۆمۆسۆمى بۆماوەییەوە زیادیکردووە لە شەستەکاندا بەوشێوەیە نەبوون.

ئەو زانایانە ئاماژە بەوەدەکەن کە خواردنى ناتەندروست و وەرزشنەکردن هۆکارن بۆ زیادبوونى کێشى لەش.

شارەزایانى بوارى قەڵەوى لەسەر ئەوە کۆکن کە کرۆمۆسۆمەکانى بۆماوەیى کاریگەرى کەمى هەیە لەسەر زیادبوونى کێشى لەش.

توێژنەوەکە دەریخستووە، ئەو پیاوانەى کە دەگەنە تەمەنى ٣٥ ساڵى و کرۆمۆسۆمى قەڵەوەییان هەیە کێشیان زۆر زیاتربووە بە ریژەى ٣.٩ کیلۆگرام لەو کاتەى تەمەنیان گەیشتوەتە ٦٠ ساڵی بەراورد بە نەوەکانیان کە ئەو کرۆمۆسۆمەیان نیە.

ب.ب