سەردێڕ:

ڤیدیۆی ساتی لێدانی هەورە بروسکەیەک لە بەلەمێک

فۆتۆ: 
2019-07-09

5631 جار خوێندراوەتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی لێدانی هەورە بروسکەیەکی بەهێزی لە بەلەمێک تۆمارکردووە کە بەلەمەکە گڕ دەگرێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بە ڤیدیۆیەک کردووە، کە هاری مینوچی دانیشتووی ویلایەتی ماساچوسێتسی ئەمریکی لە کاتی ڕەشەبا و بارانە بەهێزەکانی ئەم ماوەیەی شاری بۆستندا گرتوویەتی.

هاری کە خۆی ئەندامێکی یانەی "Columbia Yacht"ە، باسی لەوە کرد، لەو کاتەدا ڤیدیۆی بەلەمەکانی دەگرت کاتێک هەورە بروسکەیەکی بەهێز لە بەلەمێکی هاوڕێیەکی دابوو.

لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت، دەستبەجێ بەلەمەکە گڕدەگرێت و پریشکی زۆر و تەقینەوەیەکی بچووکی لێوە دروستدەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، لەو کاتەدا خاوەنەکەی لە ناو بەلەمەکەدا نەبووە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەورە بروسکەکە زیانێکی کارەبایی گەورەی بە بەلەمەکە گەیاندبوو.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

 

‌بەپەلە