سەردێڕ:

عێراق.. ئۆپراسیۆنێكی فراوان بۆ سەر حەشارگەکانى داعش دەستیپێکردووە

لە پارێزگاکانى نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین
فۆتۆ: 
2019-07-09

888 جار خوێندراوەتەوە

ئۆپراسیۆنێكی فراوان بۆ سەر حەشارگەکانى داعش لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای عێراق دەستیپێکردووە و تونێلێكی داعش لە پارێزگاى نەینەوا دۆزراوەتەوە‌ کە برێکى زۆر چەک و تەقەمەنى تێدابووە.

 ڕاگەیاندنى حەشدى شەعبى بڵاویکردەوە، دوو ڕۆژە ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە بۆ کێوماڵکردنى شانە نووستووەکانى داعش و لە دەشتاییەکانى خۆرئاواى پارێزگاى نەینەوا تونێله‌كه‌یان دۆزیوەتەوە کە چه‌ند مه‌ترێك له‌ژێر زه‌ویدا هەڵکەندراوە و به‌مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردانی چەکدارانى داعش بووە و چەندین جۆر ته‌قه‌مه‌نی له‌تونێله‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش وه‌ك شوێنی خۆحه‌شاردان به‌كاریانهێناوه‌ وهاوكات وه‌ك كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی ته‌قه‌مه‌نیش به‌كاریانهێناوه‌.

هێزە ئەمنیەکانى عێراق بە پاڵپشتى هێزى ئاسمانى عێراق وهاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئۆپراسێونێکى فراوانیان بەناوى( ئیرادەى نەسر) لە سنورى دەشتاییەکانى پارێزگاکانى نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین بە ئاڕاستەى ناوچەسنوورییەکانى خۆرئاواى عێراق دەستپێکردووە بۆ کێوماڵکردنى شانە نوستووەکانى چەکدارانى داعش.

ب.ب