سەردێڕ:

​سزای زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی لقی ئورفای ده‌به‌په‌دا سه‌پێندرا

فۆتۆ: 
2019-07-09

646 جار خوێندراوەتەوە

به‌تۆمه‌تی 'ئه‌ندامبوون له‌ پەکەکە جه‌لال باباجان سه‌رۆكی پێشووی لقی ئورفای ده‌به‌په‌، سزای زیندانی ١٠ ساڵ و شه‌ش مانگی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

پرۆسەی دادگاییکردن كه‌ له‌ شه‌شه‌مین دادگای قورسی ئاگری به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا جه‌لال باباجان كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌شداریان كردووە.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا، جەلال باباجان به‌رگری له‌خۆی كردوە و  ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووە، كه‌ ئه‌ندامی پەکەکە نییه‌ و داوای كرد بڕیار له‌سه‌ر بێتاوانی ده‌ربكرێت.

دەستەی دادگا، به‌تۆمه‌تی ئەندامبوون لە پەکەکە، جه‌لال باباجان-یان به‌ ١٠ ساڵ و شه‌ش مانگی زیندانی سزا دا.

سه‌رۆكی پێشووی لقی ئورفای ده‌به‌په‌ له‌ ١٧ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٧ ده‌ستگیركرابوو.