سەردێڕ:

توێژینەوە: جگەرەکێشان ئەگەری خەڵەفاوی زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-09

2263 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی کۆری ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسانە جگەرە دەکێشن لە پیریدا بەڕێژەی ٢٠% ئەگەر توشبوون بە خەڵەفاوییان زیاتر دەبێت.

زانایانی زانکۆی سۆل لە کۆریای باشور توێژینەوەیەکیان دەربارەی مەترسییەکانی جگەرەکێشان لەسەر ئەگەری لە بیرچونەوەی یادوەرییەکان لە مێشکی مرۆڤدا بڵاوکردەوە، بە گوێرەی توێژینەوەکە جگەرەکێشان کاریگەری خراپی لەسەر یادەوەری مرۆڤ دروست دەکات.

Related image

لە توێژینەکەدا باس لەوەکراوە، رەنگە وازهێنان لە جگەرەکێشان ببێتەهۆی رزگاربوونی ملیۆنان کەس کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی خەڵەفاویان لێدەکرێت، بەڵام زاناکان نەیتوانیووە پەیوەندی نێوان جگەرەکێشان و ئەگەری توشبوونی کەسەکە بە نەخۆشی خەڵەفاوی بەو ئاستە مەترسیدارە دیاربکەن.

Related image

لە ماوەی رابردووش بەشێک لە توێژینەوە زانستییەکان باسیان لەوەکردبووە، کە جگەرەکێشان و خواردانەوەی مەی دوو هۆکاری سەرەکین بۆ تێشکاندنی "مادەی خۆڵەمێشی" لە مێشکدا کە بەرپرسە لە جوڵەی ماسولکەکانی جەستەی مرۆڤ.

Related image

زیاتر لە ١٢ هەزار کەس کە تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ٦٠ ساڵیدا بوو بەشدارییان لە توێژینەوە کۆریەکەدا کردووە، بەگوێرەی دەرئەنجامەکە ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن ئەگەری توشبوونیان بە رێژەی ١٩% بە نەخۆشی خەڵەفاوی کەمترە.

هـ.ع