سەردێڕ:

خواردنی میوە لە چ کاتێکدا بەسوودترە؟

فۆتۆ: 
2019-07-09

6583 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی میوە بە یەکێک لە سوودبەخشترین خۆراکەکان دادەنرێت، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و یارمەتی پاراستنی تەندروستی دەدات.

ماڵپەڕی " boldsky" باس لە باشترین کات دەکات بۆ خواردنی میوە.

میوە دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەکان کە ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و پێست، هەروەها بوونی ماددە کانزاییەکانی وەک سۆدیۆم و پۆتاسیۆم تایبەتمەندییەکی دیکەی میوەن.

خواردنی میوە لە بەیانیاندا لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بەر لە نانخواردن بە باشترین کات دادەنرێت و سوودێکی زۆری هەیە، چونکە خواردنی میوە بە گەددەی بەتاڵ وادەکات جەستە سوود لە هەموو ڤیتامینەکان وەربگرێت.

 هەروەها خواردنی میوە لە نێوان ژەمەکاندا بە هەمان شێوەی سوودێکی زۆر هەیە و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، دەکرێت بەر لە ژەمەکان بە نیو کاتژمێر میوە بخورێت.

کاتێکی دیکە بۆ خواردنی میوە کە سوودێکی زۆر هەیە پێش وەرزشکردن و پاش وەرزشکردنە.

Related image