سەردێڕ:

١٠ راستی دەربارەی ماچکردن کە رەنگە نەتزانیبێت

فۆتۆ: 
2019-07-08

25581 جار خوێندراوەتەوە

ماچکردن هۆکار و بۆنەی جیاوازی هەیە و هەندێك کات ئاماژەیە بۆ دەرخستنی سروشتی پەیوەندییەکان، شێواز و نەریتەکانی ماچکردنیش لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت.

ماڵپەڕی "DW" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە ١٠ راستی کردووە لەبارەی ماچکردنەوە، کە کۆمەڵێك نهێنی دەربارەی ماچکردن و نەریتەکانی و سوودەکانی خستووەتەڕوو، بەم جۆرە:

Image result for valentines day you tube

١لەکاتی هەر خولەکێك ماچکردندا ٦.٤ کالۆری دەسوتێنرێت.

٢زانستێك هەیە تایبەتە بە توێژینەوەکردن لەبارەی ماچ، ناوی زانستی ماچە یان "فیلیماتۆلۆجی"، لەم بوارەشدا دۆزرایەوە کە زۆرینەی ئەو کەسانەی ماچی یەك دەکەن سەریان بەرەو لای راست لاردەکەنەوە.

٣لەم سەردەمەدا ماچکردن بە تێكڕا ماوەی ١٢ چرکە دەخایەنێت، بەڵام لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا دەگەشت بە ٥.٥ چرکە.

٤پزیشکان هانی ماچکردن دەدەن چونکە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی سیستمی بەرگری و کرداری بەساڵاچوون خاودەکاتەوە.

٥ماچکردن کاریگەریی ئەرێنی لەسەر لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەبێت، بە جۆرێك پزیشکان ئەوەیان سەلماندووە کە گرژی کەمدەکاتەوە و بەمەش مەترسیی تووشبوون بە رووداوی هاتوچۆ لاوازدەبێت.

Image result for ‫القبلة‬‎

٦لەکاتی ماچکردندا ١٠٠ ملیار خانەی دەماری چلاکدەبێت و هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی و ئەدریناڵین لە جەستەدا دەردەدرێن و دڵ بە خێراییەکی زیاتر لێدەدات و جەستە پڕ لە وزە دەبێت.

٧لەکاتی ماچکردندا ٦٠ میللیگرام ئاو، ٠.٥ میلیگرام پرۆتین، ٠.١٥ میللیگرام رژێنی غودەیی، ٠.٤ میللیگرام خوێ و ٢٢ هەزار جۆر بەکتریا لەگەڵ بەرامبەرەکەدا هاوبەشی پێدەکرێت.

٨ماچکردن جۆرێکە لە دەربڕینی هەست و سۆز کە مرۆڤ بەهۆی غەریزەوە ئەنجامی دەدات، هەروەها هەندێك لە ئاژەڵەکانی وەک مەیمون و قاز و فیل ئەم رەفتارە دەکەن.

٩ماچکردن لە ٩٠%ی وڵاتانی جیهاندا بە شێوە و مەبەستی جیاوازە، بە جۆرێك لە فەڕەنسا سێ جار ماچی روومەت دەکرێت.

١٠. لە هەندێك شوێندا رێگە بە ماچکردن نادرێت، بۆ نمونە لە ویلایەتی میشیگان و کۆنکێنتی ئەمەریکی رۆژانی یەکشەمان رێگە بە ماچکردن نادرێت بە هۆکاری ئاینی، هەروەها لە شاری ئەنقەرە لە تورکیا رێگەنادرێت لەناو میترۆدا ماچ بکرێت، هەر لە رابردوودا ئاگاداری بە ژن و پیاوێك دراوە کە لەناو میترۆدا ماچی یەکیان کردووە.

ژ.ن


‌بەپەلە