سەردێڕ:

جۆرە نۆکێکی جیاواز لە هەرێم بەرهەم دێت

فۆتۆ: 
2019-07-08

3808 جار خوێندراوەتەوە

ناوی لێ نراوە هەزار مێرد، ئەمە جۆرێکی نوێی نۆکی کوردییە، لەبەرئەوەش ئەم ناوەی لێ نراوە، چونکە یەکەمجار لە نزیک ئەشکەوتی هەزار مێرد چێنراوە.

دوای نزیکەی ١٠ ساڵ توێژینەوە هەزارمێرد لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانییەوە بەرهەمهات و بە دەڕاسە دەدورێتەوە.

نموونەی نۆکەکە لەلایەن لیژنەی پشکنین و پەسەندکردنی تۆوەوە لە بەغدا پەسەندکراوە و لە بانکی تایبەتدا هەڵگیراوە، شارەزایانی بواری کشتوکاڵیش لە ڕووەکە پاقلەمەنییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەم نۆکە لە کۆگای سارد دا هەڵدەگیرێت و بۆ ساڵانی ئایندە سوودی زیاتری لێ وەردەگیرێت.

ئەم جۆرە هاوشێوەی نۆکی ئاسای لە مانگی  تشرینی دووەمدا دەچێنرێت، بەڵام بەم ئامێرە کشتوکاڵییە دەدورێتەوە کە ناوی دەڕاسەی کەمپاینە، کە جگە لەم جۆرەی  نۆک، نیسک و گەنم و جۆشی پێ دروێنە دەکرێت.

ئەمساڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی، نزیکەی ٢٠ توێژینەوە لەسەر رووەکە پاقلەمەنییەکان و بەروبوومەکانیان کراوە، کە دواینیان ئەم نۆکە بووە.

ع.م