سەردێڕ:

کەلار.. تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2019-07-08

3005 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نزیک گوندی سەیدخەلیل سەر بەناحیەی ڕزگاری تەرمی مێردمنداڵێک دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژی بەوەشکردووە، ناسنامەی مێردمنداڵەکە نادیارە و بەمەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکیە بەمەبەستی زانینی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو مێردمنداڵە.

هـ.ع