سەردێڕ:

ناوی چەند کاندیدێکی دیکەی کابینەی نوێ ئاشکراکران

پرسی پێکهێنانى حکومەت
فۆتۆ: 
2019-07-08

10128 جار خوێندراوەتەوە

ناوی چەند  کاندیدێکی دیکەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئاشکران.

بەپێی میدیاکانی پارتی هەریەک لە شەعبان شەعبان چالی بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ئومێد سەباح بۆ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەفین دزەیی بۆ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم دیاریکراون.

هاوکات، د. ئامانج رەحیم بۆ سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. محەمەد شوکری محەمەد سەعید بۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ بۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و  د. جووتیار عادل ئاکرەیی بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم و نورەدین سەعید وەیسی بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران دیاریکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی تەمووزی ٢٠١٩ مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت ناو و سیڤی سەرجەم وەزیرەکانی کابینەکەى جگە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە فەرمی ڕادەستى پەرلەمان کرد.