سەردێڕ:

​وەزیرانی دارایی و نەوت لەسەر دۆسیەی نەوتى هەرێم بانگهێشتى پەرلەمان دەکرێن

پەرلەمانى عێراق
فۆتۆ: 
2019-07-08

4016 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، بەغدا ، ئومێد محەمەد

لەسەر دۆسییەى نەوتى هەرێم  پەرلەمانى عێراق ڕۆژى پێنجشەممە  وەزیرانی دارایی و نەوت بانگهێشتى پەرلەمان دەکات.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەر یەک لە سامر غەسبان وەزیری نەوت و فوئاد حسێن وەزیری دارایی حکومەتى عێراق بانگهێشتى  پەرلەمان دەکات.

ئەوەشی وت، بانگهێشتکردنەکە بە مەبەستى تاوتوێکردنی دۆسییەی نەوتى هەرێم و  جێبەجێکردنی یاسایی بودجە و پابەندى هەرێمە بە ڕادەستکردنی بڕی دیاریکراوی نەوت بە بەغدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی  یاسایی بودجەى عێراق دەبێت هەرێم ڕۆژانە بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى بەغدا بکات و لە بەرامبەردا بەغدا بودجەى تەواو بۆ هەرێم دەنێرێت.