فۆتۆ:
2019-07-08
3359 جار خوێندراوەتەوە
دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى، ژاڵە محەمەد
پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، باندێکیان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە ١ە هەزار دۆلارى ساختەیان دروستکردووە و لە بازاڕدا مامەڵەیان پێوەکردووە.
سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى پۆلیسى سلێمانى لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکان دوو کەسن و سەرەتا رۆژی حەوتى تەموزى ٢٠١٩ توانرا تۆمه‌تبارێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیربكرێت كه بڕی نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی پێبووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساخته‌و یه‌ك پارچه كریستاڵو یه‌ك حه‌شیش وهه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر یه‌ك ئۆتۆمبێل له‌جۆری رانجرۆڤه‌ر كه له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كانه‌وه به‌كارهێنراوه.تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، دواى لێکۆڵینەوە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و ناوى هاوکارێکى تر‌ى ئاشکراکردووە و دواتر ئەو تۆمەتبارەى دیکەش دەستگیرکراوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، هه‌فته‌ی پێش‌و شۆفێری ته‌كسییه‌ك ویستویه‌تی ده‌ستدرێژی بكاتە سه‌ر ئافره‌تێك كه له‌گه‌ڵیدا سه‌ركه‌وتووه‌و لێیداوه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شۆفێری ته‌كسییه‌كه ده‌ستگیر بكهنو رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
ووتیشى تۆمەتبارەکان لە نەتەوەى کوردن و دانیشتوى سلێمانین و لە بەنزینخانە و مارکێتەکاندا ئەو پارە ساختانەیان بەکارهێناوە و لەگەڵ ئەوەشدا بەشى زۆرى پارەکە نەچوەتە بازاڕەکانەوە.
سەرکەوت ئەحمەد ووتیشى چەند کەسێکى تریشیان لەگەڵدایە و بەپێى بڕیارى دادوەر لە هەوڵى دەستگیرکردنیاندان.
ب.ب

