سەردێڕ:

نیشانەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس چین؟

فۆتۆ: 
2019-07-08

6328 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشیی شێرپەنجەی پەنکریاس یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە، هەندێک نیشانەی جەستەیی هەن سەرەتاکانی تووشبوون بەو نەخۆشییە دەردەخەن کە وا باشە هەموو کەسێک ئاگاداریان بێت.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی "Health & Human Research" ئاماژەی بە هەندێک لەو نیشانانە کردووە، کە لەلایەن پسپۆڕانی بواری تەندروستییەوە خراونەتەڕوو و، پێویستە لەکاتی دەرکەوتنیاندا پشکنینی پزیشکییان بۆ بکرێت، لەوانە:

-ئاوسانی نائاسایی ورگ بە بەردەوامی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک.

-زەردوویی پێست و زەردبوونی ڕەنگی چاوەکان و هەستکردن بە ختوکەیەکی زۆر لە جەستەدا.

-گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ قاوەییەکی تۆخ و ڕەساسی، پیسایی نائاسایی.

-هەستکردن بە ئازارێکی زۆر لە بەشی سەرەوەی گەدەوە بۆ دواوەی پشت.

-ئازارێکی بەردەوام و سووکی بەشی خوارەوەی پشت.

-لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.

-دابەزینی نائاسایی کێشی جەستە.

-دەرکەوتنی ئاماژەکانی نەخۆشیی شەکرە، وەکو هیلاکی و شەکەتیی بەردەوام.

-گێژبوون و ڕشانەوە.

-وشکبوونەوە و سووربوونەوەی نائاسایی پێست.

ز.ن