سەردێڕ:

شەقڵاوە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-07-08

11181 جار خوێندراوەتەوە

لە روداوێکی هاتوچۆدا لە لۆفەکانی سەفین کەسێک گیانی لەدەستدا.

هاشم خالد لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شەقڵاوە ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە لە لۆفەکانی سەفین شۆفێرێک گیانی لەدستداوە.

ڕوونیشیکردەوە، لە ڕووداوەکەدا جگە لە زیانی گیانی زیانێکی زۆری ماددیش کەوتووەتەوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تی، تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی دوو هەزار ڕووداوی هاتوچۆ لەشارەکانی هەرێمدا روویانداوە و بەهۆیانەوە نزیکەی ٢٢٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٦٧٠ کەسیش برینداربوون.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.