سەردێڕ:

وادەى ئەنجومەنى پارێزگاکان تا هەڵبژاردنى خولێکى نوێ درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-07-08

1066 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەى دەنگى پەرلەمانتاران درێژکردنەوەى وادەى ئەنجومەنى پارێزگاکانى تا هەڵبژاردنى خولى نوێ درێژکردەوە.

دواى ئەوەى خوێندنەوەى یەکەم و دووەم بۆ پێشنیازى هەموارى یاسای پارێزگاکان کرا، ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان یاسای ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەموارکردەوە.

بەپێی هەموارى یاساکە، وادەى ئەنجومەنى پارێزگاکان تا هەڵبژاردنى خولێکى نوێ درێژدەکرێتەوە لە حاڵەتى تەواوبوونى وادەى یاسایی ئەنجومەنى پارێزگاکان.

 دواى پەسەندکردنى هەموارى یاساکە هەریەکە لە فراکسیۆنەکانى نەوەى نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو و شیوعى ناڕەزاییان لە دوو بڕگەى هەموارەکە دەربڕى و دەنگیان بەو دوو بڕگەیە نەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵێ ٢٠١٣وە هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان لە هەرێم ئەنجامنەدراوە و چەند جارێکى تریش وادەکەی درێژکراوەتەوە.