سەردێڕ:

وتەبێژى پارتی: لەسەر پرسی کەرکوک لەگەڵ یەکێتى گەیشتوینەتە ڕێککەوتن

بارودۆخی سیاسی هەرێم
فۆتۆ: 
2019-07-08

3412 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى پارتى رایگەیاند، لەسەر پرسی پارێزگارى کەرکوک لەگەڵ یەکێتى گەیشتوونەتە رێککەوتن و لە دوو رۆژى داهاتوودا ئەو پرسە کۆتایی پێدێت.

ئەمڕۆ دووشەممە مەحمود محەمەد لەکۆنفڕانسێکى رۆژنامەونووسیدا ئاماژەى بەوەکرد، كاروباره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حکومەت به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و پێده‌چێت ئه‌مڕۆ سیڤی كاندیده‌‌كانی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نوێ راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و رۆژى چوارشەممەش متمانەى پێبدرێت.

، سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا  باسی لەوەشکردلە گفتوگۆدان لەگەڵ بەغدا و لیژنەى هاوبەش لە نێوان یەکێتى و پارتى و حکومەتى عێراق بۆ ئاساییکردنەوەى بارودۆخى کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، لەسەر هەندێک بابەتیش گەیشتوونەتە رەشنووسێکى کۆتایی و لە چەند رۆژى داهاتوودا تاوتوێ دەکرێن و واژۆدەکرێن.

 ئەمەش لە کاتێکدایە، تەنها سێ ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونى ئەو ماوەیەی دراوە بە مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەکەى.

ئ.ر