سەردێڕ:

عێراق.. بەکارهێنانى هۆکارەکانى رێگریکردن لە منداڵبوون ٥٠%ى تێپەڕاندووە

فۆتۆ: 
2019-07-08

2393 جار خوێندراوەتەوە

دەزگاى ناوەندى ئامارى عێراق ئاشکرایکردووە، رێژەى بەکارهێنانى هۆکارەکانى رێگریکردن لە منداڵبوون لەلایەن ژنانەوە ٥٠%ى تێپەڕاندووە.

بەپێی ئامارێکى دەزگاکە، بەکارهێنانى هۆکارەکانى رێگرى لە منداڵبوون لەلایەن ژنانەوە لە عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان گەیشتووەتە ٥٢.٨%.

ئاماژە بەوەشکراوە، تێکڕاى تەمەنى پیاوان لە عێراق ٧١ ساڵە و بۆ ژنان ٧٥ ساڵە.

پێشتر وەزارەتى پلاندانانى عێراق بڵاویکردبووەوە، ژمارەى دانیشتوانى عێراق لەساڵى ٢٠١٨دا زیاتر بووە لە ٣٨ ملیۆن و ١٢٤ هەزار کەس و رێژەى گەشەى دانیشتوان ٢.٥٨%.