سەردێڕ:

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سیڤی کاندیدەکان دەداتە پەرلەمان

چوارشەممە دەنگ بە کابینەى نوێ دەدرێت
فۆتۆ: 
2019-07-08

1572 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر ، هێرش قادر

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سیڤی کاندیدەکان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان بکات.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ مەسرور بارزانی ڕاسپێردراوی بۆ پێکهێنانی حکومەت سیڤی و زانیاری لەسەر ئەو کاندیدانەى کە لایەنە سیاسییەکان دیاریانکردوون دەداتە پەرلەمانى کوردستان.

پەرلەمانی کوردستان رۆژی چوار شەممە لەسەر دەنگدان بە کابینەی نوێ کۆدەبێتەوە و بۆیە پێویستە ٤٨ کاتژمیر  پێشتر ناو و سیڤی کاندیدەکان بگات بە دەستی پەرلەمانتاران.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تەنها سێ ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونى ئەو ماوەیەی دراوە مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەکەى.