سەردێڕ:

بۆنی ناخۆش چۆن کاریگەریی لەسەر زاکیرە دەبێت؟

فۆتۆ: 
2019-07-08

1417 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەو یادەوەرییانەی کە پەیوەندییان بە هەندێك بۆنی ناخۆشەوە هەبێت، بەهێزتردەبن و باشتر بەبیردێنەوە.

ماڵپەڕی ساینس دەیلی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کاسرین هارتلی مامۆستای یاریدەدەر لە زانستی دەروونی لە زانکۆی نیویۆرك و یەکێك لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە لە زانکۆی نیویۆرك وتی: ئەنجامی توێژینەوە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بۆنی ناخۆش یارمەتیدەرە لە باشترکردنی زاکیرە لە هەرزەکاران و پێگەیشتووەکاندا وەکو یەک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی توێژینەوەکەمان چەند تەمەنێکی جیاوازی لەخۆگرتووە، پێدەچێت وابکات لە داهاتوودا بۆنە ناخۆشەکان بۆ توێژینەوەی فێربوونی عاتیفی و زاکیرە بەکاربهێندرێت لەگەڵ قۆناغەکانی بەرەوپێشچووندا.

لە توێژینەوەکەدا هەریەکە لە بەشداربووەکان بۆنی هەندێك بۆنی ناخۆشیان کرد کە بە پێکهاتەی کیمیایی دروستکرابوون، وەك بۆنی ماسی تێكچوو یان پیسایی ئاژەڵ.

لەو کاتەی کە هەریەکێکیان کۆمەڵێك وێنەیان نیشاندەدرا و بۆنەکەیان دەکرد، زانایان پشکنینیان بۆ دەستەکانیان دەکرد بۆ چاودێریکردنی راددەی کاریگەریی ئەو دۆخە لەسەریان لەرێگەی دەستەکانیانەوە، چونکە کاتێك کەسێك دەکەوێتە دۆخێکی ناخۆشەوە دەستەکانی ئارەقدەکەن و بۆنیان ناخۆشدەبێت.

پاش رۆژێک توێژەران پشکنینیان بۆ زاکیرەی بەشداربووەکان کرد لە رێگەی هەندێك وێنەوە، ئەنجامەکان ئەوەیاندەرخست، کە هەرزەکارەکان و کەسە پێگەشتووەکانیش زاکیرەیان باشتربوو، بەتایبەت ئەو وێنانەیان بەبیردەهاتەوە کە لە کاتی سەیرکردنیاندا بۆنێکی ناخۆشیان کردبوو.

ژ.ن