سەردێڕ:

​​بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.١ پلە ئیندۆنیزیای ھەژاند

فۆتۆ: 
2019-07-08

1124 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.١ پلە بە پێوەری رێختەر دوورگەکانی مالوکوی ئیندۆنیزیای ھەژاند.

ناوەندی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئیندۆنیزیا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.١ پلە بە پێوەری رێختەر بەدووری ١٣٥ کیلۆمەتر لە شاری تێرنەیت لە ویلایەتی ماکولوی باکوور لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتردا روویداوە.

ناوەندەکە ھۆشدارییدا لەبارەی ئەگەری روودانی سۆنامییەوە لەدوای بومەلەرزەکە لەو ناوچەیەدا.

تا ئێستاش زانیاری نەدراوە لەبارەی زیانی گیانی و ماڵیی بومەلەرزەکەوە.

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی توێژینەوەی بومەلەرزەزانی ئەمریکی رایگەیاند، گوڕی بومەلەرزەکەی ئیندۆنیزیا ٦.٩ پلە بووە.

٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.٥ دورگەی سولاوێسی و کەنداوی پالوی ئیندۆنیزیای ھەژاند و ژمارەیەک سۆنامیی بەدوای خۆیدا ھێنا.

لەو کارەساتەدا چوار ھەزار و ٣٤٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو.

‌بەپەلە