سەردێڕ:

هەرێم.. لەسەر دابەشنەکردنى موچەى چەند مانگێک سکاڵا تۆمار دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-07-08

11948 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک ڕێکخراو و چالاکوان داوایان لە ژمارەیەک پارێزەر کردووە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو موچە خواراوانەی ناوەند ناردوویەتی و حکومەتی ھەرێم دابەشی نەکردوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆمەڵێک ڕێکخراو و چالاکوان داوایان لە ژمارەیەک پارێزەرى هەرێمى کوردستان لە سلێمانی و ھەولێر کردووە کە ژمارەیان ١٥ پارێزەرە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بە خۆبەخش و بێ ھیچ کرێیەک سکاڵاکە لە دادگای فیدراڵی باڵاى عێڕاق تۆمار بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا ژمارەیەکی باش فەرمانبەر وەکالەتیان بۆ ئەو پارێزەرانە کردووەتەوە بۆ ئەو مەبەستە .

داواشکراوە لە فەرمانبەرانی تر ئەوانەی دەیانەوێت سکاڵا تۆمار بکەن و داواى مافی خوراوی خۆیان بکەن، دەتوانن تاوەکو ٢٠ى تەموزى ٢٠١٩ سەردانى دادنوسەکانی شارەکانی خۆیان لەسەرتاسەری ھەرێم بکەن بۆ کردنەوەی وەکالەت.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە لە ٢١ى تەموز وەفدی پارێزەران بەڕێدەکەون بۆ بەغداد بۆ تۆمارکردنی داواکە، بۆیە ھەر فەرمانبەرێک دەیەوێت با بچێت وەکالەت بۆ ئەو پارێزەرانە بکاتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەغداد مانگانە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێرێت و تائێستاش موچەى مانگەکانى ٥ و ٦ى ناردووە و لە چەند ڕۆژى داهاتوودا موچەى مانگى حەوتیش دەنێرێت، بەڵام حکومەتى هەرێم تەنها موچەى مانگى ٤ ى وەزارەتى پێشمەرگەى دابەشکردووە.

ب.ب

‌بەپەلە